عەبدولقادر ئۆرال ئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا له بڵاوكراوهیهكدا دووپاتیکردەوە کە دیزاینەکانی ڕێگای گەشەپێدان بە ڕێژەی 90% تەواو بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگای گەشەپێدان ڕۆڵی دەبێت لە بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو بە ئەوروپا.
وەزیری گواستنەوە ڕایگەیاند: ”بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی گواستنەوە لەسەر ئاستی چوار وڵات ههر یهك له عێراق، تورکیا، ئیمارات و قەتەر بووە و له دوای دیداری یهكهم له توركیا بهرێوهجوونی كۆبونهوهی ئهم پڕۆژهیه له عێراق زۆر گرنگه. ”
ئاماژەی بەوەشکرد، “جیهان ئەمڕۆ پێویستی بە ڕێرهوی جیاواز هەیە بۆ ئهوهی وڵاتان و بازرگانی جیهانی بەیەکەوە ببەستێتەوە و پڕۆژەی گەشەپێدان ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەبێت لە بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و ئەوروپا تا لەندەن”. ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا دیزاینەکان 90% تەواوبوون، و پێمانوایە پرۆژەکە ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت و سودێکی ئابووری بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە دەبێت، پشتگیری لە پڕۆژەکە بکەن و هیوادارین بە زووترین كات تەواو ببێت”.
ڕۆژی پێنجشەممە، کۆبوونەوەی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، تورکیا، قەتەر و ئیمارات بهرێوهجوو و لە کۆتاییدا بەیاننامەیەک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە تیایدا قەوارەی هەماهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پەسەندکرا.
وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕەزاق موحەیبیس ئەلسەعداوی، چهخت له بەیاننامەکە كردهوه کە “وەزیران دووەمین کۆبوونەوەی وەزارییان ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری هاوبەش سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرد، کە لە 20ی نیسانی 2024 لەلایەن کۆماری عێراق، وڵاتی قەتەر، وڵاتی ئیمارات و کۆماری تورکیا واژو كرا.
وهزیری عێراق ئاماژهی بهوهدا، كه پێویسته پهیوهندییهكان له نێوان لایهنه دهوڵهتییهكان چڕبكرێتهوه به پەیوەستبوون بە پڕۆژەی رێگهی گەشەپێدان .