عەباس عراقچی: دانوستان نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکات

عەباس عراقچی: دانوستان نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکات

نیسان 8, 2025 09:47
عەباس عراقچی: دانوستان نێوان ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکات
0

لایک

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە عوممان، دانوستانی ناڕاستەخۆی ئەمریکا و ئێران دەست پێ دەکات.

عەباس عراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە، شەممە 12ـی نیسانی 2025، لە ئاستی باڵا دیدار و دانوستانی ناڕاستەخۆی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە سەڵتەنەی عوممان دەست پێ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو هەنگاوە بە دەرفەت و و تاقیکردنەوە ناو دەبات و دەڵێت، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە.

ئەم قسانەی عەباس عراقچی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پێشوازی لە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی وتی، ئێستا لە سەروبەندی گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران داین.

ترەمپ ئاماژەی دا، شەممە لە ئاستی باڵا دانیشتنێکی زۆر گرنگ و کاریگەریان دەبێت و وتیشی، هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن باشترە لە کار و کردەوەی دیکە، ئاشکرایە ئەمە فاکتەرێک نییە، بمەوێت بەکاری بهێنم، چونکە ئێستا چووینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مەترسیدار.

En az 10 karakter gerekli