بەپێی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران ISNA، کەنعانی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردووەتەوە.
کەنعانی لە راگەیەندراوەکە رایگەیاندووە: “بەمەبەستی تەواو جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئەو رێککەوتنە دوو قۆڵییانەی کە لە چوارچێوەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە ئەنجامدراون، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ریاز، کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیددە و نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە رۆژانی ٦-٧ی حوزەیران بە فەرمی دەکرێتەوە”.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی گشتی بۆ خزمەتگەیاندن بە حاجیانی ئێرانی، بەر لە هاتنیان بۆ خاکی سعوودیە، بەڕێوەدەچێت