نوسینگه‌ی سه‌رۆكی راگوزەری سووریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێكەوتی 6ـی ئایاری 2025، ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی راگوزەری سووریا به‌مزوانه سه‌ردانی فەرە‌نسا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی راگوزەری سووریا، بڕیاره ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌مزوانه سه‌ردانی پاریس بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه بخرێته‌ڕوو.
له مانگی 2ـی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع بانگهێشتنامه‌یه‌كی له ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فەره‌نسییه‌كه‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌كانی داهاتوودا سه‌ردانی فەره‌نسا بكات.