نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە

نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە

تشرینی دووه‌م 7, 2024 18:05
نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە
0

لایک

سێ ڕۆژە نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە، ئاماری تووشبووان بەردەوام لە زیادبوونە و زۆرینەیان منداڵن.
بە پێی زانیارییەکان، ژمارەی تووشبووانی سکچوون و ڕشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوور گەیشتووەتە نزیکەی هەزار و 500 کەس و ژمارەکە لە زیادبوونە.

هەروەها نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ، نەخۆشخانەی گشتیی قەزاكەیە و زۆرینەی تووشبووەكان براون بۆ ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵام بەهۆی بچووكیی نەخۆشخانەكە و كەمیی شوێنی خەواندن، زۆرینەی نەخۆشەكان خێرا دەرمانیان دراوەتێ و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ڕزگار غەفوور، قایمقامی شارەزوور ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان كردووە و دەركەوتووە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووە كە بووەتە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان.

ژمارەی تووشبوان زیاترە لەوەی تۆمارکراوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە تووشبووەکان نەچوونەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە و لە نۆرینگەکان چارەسەریان وەرگرتووە، بەشێکی دیکەشیان چوونەتە هەڵەبجە و سلێمانی.

En az 10 karakter gerekli