دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک دابەزی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک دابەزی بە 64 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە چەند هەفتەیەکدا تۆمارکرد، بەهۆی لاوازبوونی دۆلاری ئەمریکییەوە، هاوکات وەبەرهێنەران چاوەڕێی هەواڵی دانوستانەکانی بازرگانی ئەمریکا و چین بوون لە لەندەن بەو هیوایەی رێککەوتنێک بتوانێت ئاسۆی ئابووری جیهانی بەرزبکاتەوە و دواتر خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزبکاتەوە.