وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیكبوونه‌ته‌وه له زیادكردنی شیر و په‌نیر بۆ گه‌وران له سه‌به‌ته‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی تشرینی دووه‌می 2023) موسه‌نا جه‌بار، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، پێشنیازی زیادكردنی په‌نیر و شیر بۆ گه‌وران له سه‌به‌ته‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان به‌م زووانه په‌سند ده‌كرێت و هه‌ردوو مادده زیادكراوه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا و له‌دوای په‌سندكردنی پێشنیازه‌كه مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 325 ئاش له سه‌رتاسه‌ری عێراق كار ده‌كه‌ن و ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی دوو ملیۆن تۆن ئاردی سفریان هه‌یه.
موسه‌نا جه‌بار هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، كۆگاكانی عێراق تاوه‌كو مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می كۆگاكراوی گه‌نمیان هه‌یه و ته‌واوی پێوێستییه ناوخۆییه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه، هاوكات وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێشبینی كردووه ئاستی به‌رهه‌می گه‌نم بۆ ساڵی داهاتوو بگاته پێنج ملیۆن تۆن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كردووه، فرۆشگاکانی وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراکیان ڕێکخستووە و فرۆشگاکانی گۆشت و کەلوپەلی خۆراک بە کەمتر لە 30%ـی نرخی بازاڕی خۆیان دەفرۆشن”.