کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە

نیسان 15, 2024 12:40
کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە
0

لایک

بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و باران و هەورە بروسکە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان و شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری و هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.

هاوکات لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، بەڵام بۆ شەو ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کەشەکە جێگیر دەبێت.
هەر بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەی سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە نزیکەى یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی پلە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە .

En az 10 karakter gerekli