یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بە بەدەستهێنانی 12 ملیۆن یورۆ، وەرزی 2022-2023ـی داخست.
ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەنجامە داراییەکانی وەرزی 2022-2023ـی پەسەند کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەرزی رابردوو بەبێ ئەژمارکردنی گواستنەوەی یاریزانان، یانەکە تێکڕا 843 ملیۆن یورۆ داهاتی هەبووە، بەوەیش بۆ یەکەمجار ژمارەکە گەیشتووەتە سەرو ژمارەی پێش کۆرۆنا (کە 757 ملیۆن یورۆ بوو لە وەرزی 2018-2019دا).
ریال مەدرید کە وەرزی رابردوو، 12 ملیۆن یورۆ داهاتی هەبوو تا 30>ـی حوزەیران قەرزەکانی 47 ملیۆن یورۆ بوون.
یانەی ریال مەدرید کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان، دۆخێکی دارایی پتەوی هەیە کە 558 ملیۆن یورۆ سەرچاوەی تایبەت بەخۆیەتی و 128 ملیۆن یورۆیشی لە گەنجینەدا.