سه‌عدی پیره‌: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سه‌عدی پیره‌: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

سه‌عدی پیره‌: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

تشرینی دووه‌م 6, 2023 20:47
سه‌عدی پیره‌: سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
0

لایک

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی یه‌كێتی و پارتی باس له‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت، “به‌هۆی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌، كورد له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی میندایه‌ و گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه‌ هیچ كام له‌و مینانه‌ به‌ ئێمه‌دا نه‌ته‌قنه‌وه‌”.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ” سبه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كده‌نگی كورد ده‌بێت له‌ به‌غداد”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی راسپارده‌كانی كۆنگره‌ و پلانی داهاتووی ده‌خاته‌ڕوو، دواتر باس له‌ كێشه‌كانی ناوخۆمان و عێراق و كێشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسی سنوره‌كان و كێشه‌كانی دیكه‌ و كۆچی گه‌نجان ده‌كرێت”.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی، “راسته‌ نه‌مانتوانی دوای هه‌وڵێكی زۆر كورد به‌ یه‌ك لیست وه‌كو كورد به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكردایه‌ له‌ كه‌ركووك و موسڵ 50+1ی ده‌هێنا، به‌ڵام كورد پێویستی به‌یه‌كخستنێكی توندوتۆڵتر هه‌یه‌، له‌ئێستاشدا یه‌كێتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌دایه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی بێ كێشه‌ و شارستانی له‌ناوچه ناکۆکیەکان ئه‌نجامبدرێت”.

له‌باره‌ی رووداو و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌ شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان وڵاتان كرد و وتی، “ئێمه‌ له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی مین ده‌ژین، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ هیچ مینێك به‌ئێمه‌دا نه‌ته‌قێته‌وه‌، چونكه‌ به‌رگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هیچ مینێك ناگرین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.

En az 10 karakter gerekli