سیستەمی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ دەوەستێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سیستەمی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ دەوەستێت

سیستەمی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ دەوەستێت

كانونی یه‌كه‌م 26, 2023 20:03
سیستەمی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ دەوەستێت
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشکرای کردووە، سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەوەستێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2023، بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا دەقی نووسراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە ناردوویەتی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ئاماژەی بە نووسراوێکی خۆی کردووە سەبارەت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵ کە لە 24 ی کانوونی دووەمی 2023 سیستەمەکە تا 1ـی کانوونی دووەمی 2024، دەوەستێت بۆ باشترکردنی و نوێکردنەوەی .

هەر لە نووسراوەکەدا، کۆمپانیا و پیشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئاگادارکردۆتەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێل بفرۆشن لەنێوان ئەو بەروارە، لەدوای کاراکردنی سیستەم گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدەن، بەڵام پێویستە لەنێو گرێبەستەکە بە تێبینی ئاماژەی پێبدرێت لە چ بەروارێک فرۆشتنەکە ئەنجامدراوە.

En az 10 karakter gerekli