دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان – عێراق، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-11-2024، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، کەشی سبەینێ هەینی، 29-11-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 11 پلە
سلێمانی 10 پلە
دهۆک 9 پلە
هەڵەبجە 11 پلە
زاخۆ 11 پلە
حاجی ئۆمەران 3 پلە
گەرمیان 13 پلە