نرخی زێڕ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌دا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابه‌زی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلاری له‌سه‌ر بوو دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی كۆماریخواز له گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاسی ناوازه‌دا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێنا.
هەروەها وه‌به‌رهێنه‌رانی زێڕ سه‌رنجیان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌ده‌گی فیدراڵیه، چونكه به‌دوای ئاماژه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن له‌سه‌ر خێرایی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود، ئاسۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود پاڵپشتی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی زێڕی له‌ئه‌مساڵدا كرد.
سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی زێڕ، به ڕێژه‌ی 3.3% دابه‌زیووه و گه‌یشتوه‌ته 2662 دۆلار، چاوه‌ڕوانی زیاتر دابه‌زینی نرخی ئه‌و كانزا زه‌رده‌ش ده‌كرێت، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپه بۆ كۆشكی سپی و لێدوانه‌كانی پێشویه‌تی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سود.
هاوکات بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی کانزا‌کان، نرخی زێڕی سپۆت بە ڕێژەی 3.5% دابەزی و گەیشتە 2656 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، لە کاتێکدا پێنجشەمەی ڕابردوو زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی تا ئێستا بە 2790 دۆلار و 15 سەنت.