كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی راگه‌یاند
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی راگه‌یاند

كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی راگه‌یاند

كانونی دووه‌م 19, 2024 14:13
كه‌شناسی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی راگه‌یاند
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم سه‌قامگیر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك روو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رما به‌ نزیكه‌ی 1-2 پله‌ به‌رزتر ده‌بن به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌بن.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 16 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 15 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه‌ : 17 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 16 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 8پله‌ی سیلیزی
سۆران : 14 پله‌ی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli