وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نزیکین لە رێککەوتن

وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نزیکین لە رێککەوتن

شوبات 12, 2024 18:46
وەزیری نەوتی عێراق: بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نزیکین لە رێککەوتن
0

لایک

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق بەرەوپێشچوون و لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت نزیکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، گفتوگۆکانیش وای نیشان دەدەن لە داهاتووییەکی نزیکدا بگەن بە چارەسەر.

پێشتریش کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کێلگەی نەوتی تاوکێ بەرزکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت بە دەرکەوتنی ئەنجامی دانوستان و گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەو ژمارەیە زیاد ببێت.

لە رۆژی 25ی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی هەناردەی نەوتی هەرێمی لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە نایاسایی ناساند.

En az 10 karakter gerekli