ئەڵمانیا سەرجەم کۆنسوڵخانەکانی ئێرانی لە وڵاتەکەی داخست
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەڵمانیا سەرجەم کۆنسوڵخانەکانی ئێرانی لە وڵاتەکەی داخست

ئەڵمانیا سەرجەم کۆنسوڵخانەکانی ئێرانی لە وڵاتەکەی داخست

تشرینی یه‌كه‌م 31, 2024 22:20
ئەڵمانیا سەرجەم کۆنسوڵخانەکانی ئێرانی لە وڵاتەکەی داخست
0

لایک

لە لێدوانەکەیدا لە نیویۆرک، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جارێکی دیکە کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە لەسێدارەدانی جەمشید شەرمهد هاووڵاتیی ئێرانی-ئەڵمانی لەلایەن ئێرانەوە، کە گوایە سەرۆکی ڕێکخراوێکی دژە ڕژێمی ئەمریکا بووە و تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەو وڵاتە .

بایربۆک ڕایگەیاند کە چەندین جار بە ڕوونی بۆ تارانیان ڕاگەیاندووە کە لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی دەرئەنجامی جددی دەبێت و وتی، “لەبەر ئەم هۆکارە بڕیارمدا 3 کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە فرانکفۆرت، میونشن و هامبۆرگ دابخەم”.

بایربۆک ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران بە کراوەیی دەمێنێتەوە، “چونکە داخستنی ئەوان گەورەترین چاکە دەبێت کە دەتوانین بەرامبەر بەم جۆرە ڕژێمانە بیکەین”.

32 بەرپرسی کونسوڵخانەی ئێران کاریگەری ئەم دۆخەیان لەسەر دەبێت و ئەگەر ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان نەبێت مافی مانەوەیان لەدەست دەدەن و ناچارن وڵات بەجێبهێڵن.

حکومەتی ئەڵمانیا تا ئێستا تەنها جارێک پەنای بۆ ئەو جۆرە ڕێوشوێنە سزایانە بردووە، ئەویش بە داخستنی چوار کونسوڵخانەی گشتی ڕووسیا لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا.

بەڵام باڵوێزخانەی ئێران لە بەرلین بە کراوەیی دەمێنێتەوە و 300 هەزار ئێرانی لە ئەڵمانیا دەتوانن لەوێ بەردەوام بن لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری.

En az 10 karakter gerekli