دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابووری ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 24 ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابووری ئاماژەی بەوەكردووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 24.16 ملیار دۆلار، كە بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی 2022 بە ڕێژەی 2.6% كەمیكردووە، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2021 و لەهەمان ماوەدا بە ڕێژەی 14.85% كەمیكردووە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی جیهان لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 2.9 تریلیۆن دۆلار، دوای ئەوەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا 3.06 ترلیۆن دۆلار بووە، كە بە ڕێژەی 4.67% كەمبووەتەوە.