ئەمریکا گرووپێکی چەکداری عێراق دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا گرووپێکی چەکداری عێراق دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

ئەمریکا گرووپێکی چەکداری عێراق دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

حوزه‌یران 18, 2024 14:06
ئەمریکا گرووپێکی چەکداری عێراق دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بزوتنەوەی (أنصار الله الأوفياء) و ئەمینادری گشتی بزوتنەوەکە خراوەنەتە لیستی تیرۆرستانی جیهانییەوە، ئەو گرووپە سەر بە (المقاومة الإسلامية في العراق)ـە و بەشداربووە لە هێرشی سەر بارەگای هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی (أنصار الله الأوفياء) کە گرووپێکی چەکداری عێراقییە، خراوەتە لیستی تیرۆرستانی جیهانییەوە، هەروەها حەیدەر مەزهەر مەلەک سەعیدی کە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکەیە بە هەمان شێوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

بزوتنەوەی (أنصار الله الأوفياء) گرووپێکی چەکداری هاوپەیمانی ئێرانە و بارەگاکەی لە عێراقە، هەروەها بەشێکە لە (المقاومة الإسلامية في العراق) کە کۆمەڵێک گرووپی چەکدارن و لە دوای هێرشی بزوتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە رۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەم بەو شێوەیە خۆیان ناساند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو گرووپە چەکدارانە بە هێرشەکانی سەر بارەگا سەربازییە ئەمریکییەکان و بارەگای هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوقریا و عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق تۆمەتبار دەکات.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا پابەندە بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکی بەردەست بۆ رووبەرووبوونەوەی پشتیوانییەکانی ئێران لە تیرۆر، هەروەها بۆ لاوازکردن و شكشتپێهێنانی توانای گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی.

En az 10 karakter gerekli