عێراق چوار پێشنیاز دەداتە بەرپرسانی کەمپی مەخموور
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق چوار پێشنیاز دەداتە بەرپرسانی کەمپی مەخموور

عێراق چوار پێشنیاز دەداتە بەرپرسانی کەمپی مەخموور

شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد و چوار پێشنیازیان داوەتە بەرپرسانی کەمپەکە و سێ کاتژمێر مۆڵەتیان داوە بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە.

ئایار 20, 2023 18:04
عێراق چوار پێشنیاز دەداتە بەرپرسانی کەمپی مەخموور
0

لایک

شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق سەردانی کەمپی مەخمووریان کرد و چوار پێشنیازیان داوەتە بەرپرسانی کەمپەکە و سێ کاتژمێر مۆڵەتیان داوە بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵی بغداد اليوم، ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئایاری 2023 رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 20ـی رێکخستنی قەرەچووخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند،  شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سوپای عێراق و پۆلیسی مەخموور سەردانی کەمپەکەیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کەمپە کۆبوونەوە.

رەشاد گەڵاڵی، ئاماژەی بەوە دا، کەمپی مەخموور لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە گەمارۆ نەدراوە. وتیشی، شاندەکە چوار داواکارییان بۆ بەرپرسانی کەمپەکە پێشنیاز کردووە کە بریتییە لە؛ یەکەم، کەمپەکە سیم بکرێت و حکومەتی عێراق لە رێگەی سوپا و پۆلیسەوە پاسەوانی بکات؛ دووەم: کۆنکرێت لە سەر رێگە و بەردەم کەمپەکە دابنرێت؛ سێیەم: پۆلیسی خۆجێیی بگەڕێتەوە نێو کەمپەکە؛ چوارەم: یەک رێگە بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی کەمپەکە هەبێت.

باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکە تەواو بووە و سێ کاتژمێر دراوەتەوە بەرپرسانی کەمپەکە بۆ وەڵامدانەوەیان.

ئەوەشی وت، دانیشتووانی نێو کەمپەکە بەم داواکارییانە رازی نین، بۆیە خۆپێشاندانیان دەستپێکردووە.

En az 10 karakter gerekli