مەسرور بارزانی: داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵ مافە دەستوورییەکانی هەرێم پێشێل نەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵ مافە دەستوورییەکانی هەرێم پێشێل نەکات

مەسرور بارزانی: داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵ مافە دەستوورییەکانی هەرێم پێشێل نەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە و داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات".

ئایار 9, 2023 18:59
مەسرور بارزانی: داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵ مافە دەستوورییەکانی هەرێم پێشێل نەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە و داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات”.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا ـــ کوردستان کردووە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا ـــ کوردستان، دەیڤد تەفوری کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە خستەڕوو. ئامادەیی خۆشیان بۆ برەودان بە کار و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ. ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و باپەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوور و رێککەوتنەکان جێبەجێ کردووە و داوا دەکات حکوومەتی فیدراڵیش مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکات.

ئەوەش هاتووە “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە  پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە”.

شاندەکە ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پرۆسەی ڤیزای ئەلیکترۆنیان کرد.

En az 10 karakter gerekli