شاندێكی باڵای ئەمنیی حكومه‌تی عێراق بە مەبەستی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەردانی سلێمانی دەکات و لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌کەی ده‌كات.
شانده‌كه له‌سه‌ر بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێكهێنراوه و کە پێكهاتووهن قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و ئەندامێتی هەریەک لە حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، عەبدولوەهاب ئەلساعدی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، فەریق قیس ئەلمحێمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.