سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

ئازار 23, 2023 20:26
سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
0

لایک

لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان، سبه‌ی هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له ‌دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ده‌ست به‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه‌.

لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایانكردووه‌، رۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق له‌ دژی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ده‌ست به‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.

لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، گەندەڵکاران بڕیاریان داوە یاسا کۆنەکانی هەڵبژاردنیان بۆ بگەڕێننەوە، بە مەبەستی مانەوەی حزبەکانیان له ‌ده‌سه‌ڵات و پشتگوێخستنی بۆچوونی زۆرینەی خەڵک و داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه‌ بچن و رۆژی هه‌ینی كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ست به‌ مانگرتن بكه‌ن.

En az 10 karakter gerekli