مەسرور بارزانی داوا لە بەغداد دەکات هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی داوا لە بەغداد دەکات هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات

مەسرور بارزانی داوا لە بەغداد دەکات هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات

نیسان 14, 2023 10:44
مەسرور بارزانی داوا لە بەغداد دەکات هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات
0

لایک

مەسرور بارزانی ‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالەوە داوایکرد، حکومەتی عێراق قەرەبوی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە و راشیگەیاند، “داواشدەکەین هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات”.

مەسرور بارزانی لەپەیامێکدا بڵاویکردەوە، “‎ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ لە خەم و کۆڤانەوە، یادی شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوە بەدناوەکانی (ئەنفال) دەکەینەوە، کە یەکێک بو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی کورد و کوردستانیان، سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێکی جیا، بە هەزاران خەڵکی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ڕاپێچ کرد و لە بیابانەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی کردن و بەشێکی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنوسیان نادیارە”.

‎تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێکی دڕندانە بو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکو دژی هەمو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بو

ئاماژەی بەوەشکردوە، ‎تاوانی ئەنفال، جینۆسایدێکی دڕندانە بو نەک تەنیا دژی گەلی کوردستان، بەڵکو دژی هەمو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان بو، کە بە داخەوە لێکەوتە و دەرهاویشتە هەمەلایەنەکانی ئەم تاوانە هۆڤانەیە، هەر ماون و برینەکان تا ئێستاش ساڕێژ نەبون”.

داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستوریی خۆی جێبەجێ بکات و زیانلێکەوتوان قەرەبوبکاتەوە

مەسرور بارزانی ئەوەشیخستۆتەڕو، ‎”لەم یادە خەمگینەدا، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستوریی خۆی جێبەجێ بکات و زیانلێکەوتوان و بنەماڵە و کەسوکاری ستەملێکراوی دەستی ڕژێمی پێشوی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبو بکاتەوە و هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆئەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بتوانێت خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بکات”.

En az 10 karakter gerekli