نەواف سەلام: دەبێت هێزە میلیشیاییەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەست بکەن

نەواف سەلام: دەبێت هێزە میلیشیاییەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەست بکەن

ئاب 6, 2025 10:27
نەواف سەلام: دەبێت هێزە میلیشیاییەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەست بکەن
0

لایک

حکومەتی لوبنان فەرمان بە سوپای لوبنان دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ پلانی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا دابڕێژێت.

هاوكات حکومەتی نوێی لوبنان دوای دەستبەکاربوونی هەوڵ دەدات پرسی کۆکردنەوەی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە یەکلایی بکاتەوە و چەک لە دەست گرووپە چەکدارەکان دەربهێنێت.

لەمبارەیەوە نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، داوای کردووە پلانێک دابڕێژرێت کە تیایدا تەنیا هێزە چەکدارەکانی وڵات چەکیان لە دەستدا بێت و هێزە میلیشیاییەکانی دیکە چەکەکانی خۆیان ڕادەست بکەن.

لەلایەکی دیکەوە نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵا، ڕایگەیاندووە، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، ئەوان هەر جۆرە خشتەیەکی کاتی بۆ چەکدانان ڕەت دەکەنەوە.


En az 10 karakter gerekli