ئەردۆغان: 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا

ئەردۆغان: 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا

رەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ''بە باشترین و کاراترین شێوە رۆژانی داهاتوومان هەڵدەسەنگێنین. ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت، 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا".

ئایار 16, 2023 12:27
ئەردۆغان: 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا
0

لایک

رەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ”بە باشترین و کاراترین شێوە رۆژانی داهاتوومان هەڵدەسەنگێنین. ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت، 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا”.

ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیمانی جومهور بە هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر یەکەم تاقیکردنەوەی کە یەکێکە لە هەستیارترین هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجام دا.

ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، هاوپەیمانی جومهور بەبێ گوێدانە ئیستفزاز و فشارەکان و بێ ئەوەی بێزاربێت و مل بۆ سەختییەکاندا بدات، بە گیان خەباتی کرد.

وتیشی ”سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و فیداکارییەکانتان. هەزاران جار سوپاسی خودا دەکەم کە کەسانی وەک ئێوەی کردووەتە هاوڕێگام. ئێستا کاتی ئەوەیە بە سەرکەوتنێکی گەورەتر تاج بکەینە سەر ئەو سەرکەوتنەی لە 14ـی ئایاردا بەدەست هات. گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە 28ـی ئایاردا ئەنجام دەدرێت کە یەک رۆژ دوای 63ـمین ساڵیادی کودەتاکەی 27ـی ئایارە. ئێمە هاوپەیمانێکین کە ئیرادەی نیشتمانیی و خزمەتکردنی وڵات و گەلمان کردووەتە چەقی سیاسەتەوە. قەرزداری گەلەکەمانین کە تا ئێستا خاوەندارێتییان کردووین و لە کاتی پێویستدا لەو پێناوەدا بە گیانی خۆیان رووبەڕووی تانکەکان بوونەتەوە، ئەو قەرزەش بە زیاتر کارکردن و خزمەتکردنیان دەدرێتەوە”.

رەجب تەیب ئەردۆغان هەروەها راشیگەیاند، ”تورکیا چاوەڕانی خزمەت لە ئێمە دەکات، چاوەڕوانی ئەدامان لێ دەکات، گەل چاوەڕوانی لێمان ئەوەیە بە ئامانجەکانی بگەیەنین. خوشک و برایانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکان چاوەڕوانن هەرچی زووە برینەکانیان ساڕێژ ببن. لەئێستاوە دەستمان بەکار کردووە بۆ هەڵبژاردنی 28ـی ئایار. ئەگەر خودا ویستی لەسەر بێت، بە باشترین و کاراترین شێوە رۆژانی داهاتوومان هەڵدەسەنگێنین و 28ـی ئایار دەکەینە مزگێنی سەدەی تورکیا. خۆشم دەوێن”.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.