دوای 20 ساڵ رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا کرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوای 20 ساڵ رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا کرایەوە

دوای 20 ساڵ رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا کرایەوە

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا کردەوە.

نیسان 29, 2023 11:19
دوای 20 ساڵ رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا کرایەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا کردەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی کردنەوەی رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، محەمەد شیاع سوودانی کردنەوەی رێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەکەوە گەشت دەکەن، وەک قوناغی یەکەم راگەیاند.

جێی ئاماژەیە، ئەو شەقامەی کە ئەمڕۆ بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا کرایەوە و بە ئاراستەی هۆڵی هاتن و چوونی گەشتیاران دەچێت، ماوەی 20 ساڵە بەڕووی هاووڵاتییاندا داخراوە و لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توندایە، هەروەها ئەو گەشتیارانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە گەشتەکانیان ئەنجام دەدا، دەبوو لە رێگەی پاسی تایبەت بە فڕۆکەخانەی یان بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە بگەنە هۆڵەکە.

دوێنێ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری کرد کە رێگەپێدراوە بچنە ناو فڕۆکەخانەی بەغدادەوە کە بەگوێرەی ئەم بڕیارە رێگە بە ئۆتۆمبێلی تاکسی نادرێت بچێتە ناو فڕۆکەخانەکەوە.

En az 10 karakter gerekli