سعودییە کۆتاییهاتنی وەرزی حەجی راگەیاند

سعودییە کۆتاییهاتنی وەرزی حەجی راگەیاند

وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند: وەرزی حەجی ئەمساڵ کە یەکەم وەرزە بەبێ کۆت و بەندە تەندروستییەکان لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوەدەچێت، بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتووە.

ته‌مموز 1, 2023 11:31
سعودییە کۆتاییهاتنی وەرزی حەجی راگەیاند
0

لایک


فەهد عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعودییە رایگەیاند: وەرزی حەج کۆتایی هاتووە و حاجییان دەستیان بە جێهێشتنی سعودیە کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە: پلانی تەندروستی حکومەتی سعودییە، وەکو خۆی و بەبێ هیچ ئاستەنگێک کۆتایی هاتووە و 1.8 ملیۆن حاجی تێیدا بەشدار بوون.

رونیشى کردووەتەوە، ئەو کەسانەی بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەشتیان کردووە، لە 150 وڵاتی جیهانەوە رویان لە سعودیە کردووە.

بەپێى ئامارەکانیش، لەسەرەتاى دەستپێکى وەزرى حەجکردنەوە دوو هەزار کەس بەهۆى بەرزى پلەکانى گەرماوە نەخۆشکەوتون و لەو ژمارەیەش هەزار و 721 کەسیان لە رۆژى پێنجشەممە نەخۆش کەوتون بەهۆى ئەوەى پلەکانى گەرما گەیشتوەتە 48 پلەى سەدى، ژمارەى تەواوى ئەو حاجیانەیش کە بەهۆى گەرماوە تەندروستیان تێکچووە و لە تەواوى سەنتەرەکانى تەندروستى تۆمار کراون ژمارەیان گەیشتوەتە هەشت هەزار کەس.

هاوکات لانیکەم 30 حاجى گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 10 حاجییان ئێرانى بوون و یەکێکیش لەو حاجییە ئێرانییانە تەمەنى 114 ساڵ بووە.

En az 10 karakter gerekli