رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

ئازار 13, 2023 17:54
رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ (15ـی ئادار 2023) كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13ـی ئادار 2023)، پێگه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/3/2023.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 15/3/2023 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یەكەم: دروستكردنی لیژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەپێی بەندی (1) لە بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ژمارە (4)ی ساڵی 2014.

دووەم: سوێندخواردنی ئەم پاڵێوراوانەی خوارەوە بۆ ئەندامیەتيی پەرلەمانی كوردستان له‌ شوێنی ئەو ئەندامانەی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە لە هەمان لیست به‌پێی حوكمی ماددەی (27) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-

1 – (حسێن عوسمان شه‌ریف عومه‌ر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جه‌وده‌ت مسته‌فا).

2 – (ئیسلام سه‌عدی عه‌لی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئه‌بوبه‌كر عومه‌ر عه‌بدوڵڵا).

3 – (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د حه‌سه‌ن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل عه‌لی ته‌ها).

4 – (له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌د)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئه‌حمد مه‌حموود).

5 – (بیروان فه‌قی ئیسماعیل باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هه‌لز ئه‌حمد محه‌ممد حه‌سه‌ن).

6 – (دلێر عه‌بدولخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (عه‌لی حه‌مەسالح ته‌ها).

7 – (مه‌هدی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ره‌حیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق نامق).

En az 10 karakter gerekli