ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا لەبارەی یاخیبوونەكەی سەربازانی گروپی ڤاگنەر رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا ویستیان شەڕی ناوخۆیی لە وڵاتەكەی دروستبكەن،
ڤلادمیر پوتن یەكەم پەیامیدا لەدوای یاخیبوونەکەی سەربازانی گروپی ڤاگنەر رایگەیاند، ئەوەی كە لە دوو رۆژی رابردوودا روویدا ویستی رۆژئاوا بوو بۆ پێكدادانی سەربازی روسیا و دروستكردنی شەڕی ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەش دا، “زۆربەی چەكدارانی گروپی ڤاگنەر نیشتمانپەروەرن، رێكخەرانی هەڵگەڕانەوەكە خیانەتی گەورەی نیشتمانیان كرد و رووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە، سوپاسی فەرماندەكانی ڤاگنەریش دەكەم كە رێگریان لە خوێنڕشتن كرد”.
وتیشی، “هەموو شەڕكەرەكان دەبێت هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری روسیا هەبێت یان بچنەوە بۆ ماڵەوە، یاخود خاكی روسیا بەجێهبێڵن و روو لە بیلاڕوسیا بكەن، بەڵام لەگەڵئەوەشدا زۆربەی سەربازانی ڤاگنەر نیشتمانپەروەرن و خزمەت دەكەن”.
پوتین وتی، “رۆژئاوا دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە شكستی ئۆكرانیا بكاتەوە، بەڵام ئێمە هەموو هەڕەشەكانی سەر روسیا شكستپێدەهێنین و بەرگری لە سەروەریمان دەكەین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا