کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە

شوبات 11, 2026 12:03
کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێ کات بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. 

کەشناسی ڕاشیگەیاند: هەروەها بوونی تەمێکی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە تاوەکو پێش نیوەرۆ بەردەوامی دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی پێنجشەممە، ١٢ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەرۆ کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

هەروەها کەشناسی دەڵێت: لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی هەروەها بە پێی پێشبینیەکان پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ١٦

سلێمانی:١٤

دهۆک:١٥

زاخۆ:١٥

چەمچەماڵ: ١٦

سۆران: ١١

حاجی ئۆمەران: ٧

En az 10 karakter gerekli