لە میانی 24 كاتژمێری داهاتوودا، حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی نەوت رێككەوتنێک واژوو دەكەن.
بێوار خنسی ، راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری داهاتوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر پرسی نەوت رێككەوتنێک واژوو دەكەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكرێت.
بێوار خنسی ئاماژە بەوەدا لەنێو پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراقدا، ئەوە جێگیر كراوە كە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رەوانە بكات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم نەنێردرێت كێشە بۆ پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق دروست دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت