فراکسیۆنى پارتى: سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فراکسیۆنى پارتى: سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان

فراکسیۆنى پارتى: سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان

ئایار 2, 2023 17:00
فراکسیۆنى پارتى: سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمان
0

لایک

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان-عێراق، بێبەری بوونى حزبەکەى لە دواخستنى هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و دەشڵێت: سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامى وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان-عێراق، 18 خاڵی خستەڕوو و رایگەیاند: هەڵوێست و هەوڵەکانی پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە وردی دەخەینەڕوو و پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کێ هۆکاری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە.

 وتیشى،” کۆمەڵێک بابەت هەبووە کە لەسەرى رازى بووین و لە سەرەتادا ئەمە بۆچوونى ئێمە نەبوو، بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش لە زۆرێک لە داواکارییەکانى خۆمان سازشمان کردووە”.

جەختیشى کردەوە، فرراکسیۆنى پارتى ئامادەیی خۆى نیشان داوە کە چى لەسەر شانى بێت ئەنجامى بدات بۆ ئەوەى هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى، یەکێتى بە هۆکارى ئەنجام نەدانى هەڵبژارن ناساند و رایگەیاند: ساڵێک بەر لە تەواوبوونی خولی پەرلەمان پێشنیازمان کردووە کۆمیسیۆن پێکبهێندرێت و هەرگیز درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان خواستی ئێمە نەبووە، دواتر دوو کۆبوونەوەکرا و یەکێتى داواى هەموارى یاساى هەڵبژاردنەکانى کرد و هیچ پڕۆژەیەکیشە پێنەبوو بۆ داواکارییەکەى.

ئەوەشى خستەڕوو کە وەک پارتى ساڵى رابردوو سەردانى یەکێتیان کردووە و پێیان وتون کە “کات نامێنێت”، بەڵام  بە وتەى پێشەوا هەورامى، شاندى یەکێتى داواى کۆبوونەوەى دیکەیان کرد و دواتریش لە کۆبوونەوەى داهاتو خۆیان لە باسى هەڵبژاردن دزیووەتەوە.

وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى ئاماژەى بەوەکرد، دواتر رازیبوون بە پێشنیارى یەکێتى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن، بەڵام وەکخۆى دەڵێت: سازشمان لە بەرکەوتەى سیاسی خۆمان کرد، بەڵام لایەنەکان کێشەیان دروست کرد.

لەبارەى سەرۆکى پەرلەمانیشەوە، پێشەوا هەورامى وتى،” سەرۆکى پەرلەمان بە بڕیارى یەکێتى لەمپەرى دروست کرد بۆ دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان و نەتوانرا تا 2/6/2022 دانیشتنى پەرلەمان ئەنجام بدرێت و ئەنجامدانى دانیشتنەکانیان بەستبووەوە بەو مەرجەى کە نابێت پرسى کۆمیسیۆن و هەڵبژاردن بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنى پەرلەمانەوە”.

En az 10 karakter gerekli