مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له 80 دۆلار ئاستی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی وڵات كه‌مده‌كاته‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح باسی لەوە کرد، نرخی پێشوەختە بۆ حیسابکردنی داهاتی نەوت لە رەشنووسی بودجەی گشتی عێراق، 70 دۆلارە، تێکڕای ساڵانەی نرخی نەوتی خاویش نزیکەی 80 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجه كه به 63 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد، حکومەتی هەرێم رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.