کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

نیسان 21, 2024 15:38
کەشناسی: بارانبارین دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن
0

لایک

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات و دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمەبارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت.

باسی لەوەش کرد، لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکەی 3 بۆ 4 پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.

سەبارەت بە کەشی سبەی دووشەممە ئەوەی خستووەتەروو، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوەباران دەبێت، دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت. پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

En az 10 karakter gerekli