لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی نوێی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كه‌ن به‌هۆی چه‌ندان تێبینی یاسایی، سیاسی، ئه‌منی و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه: هه‌مووان له هه‌ستیاری پارێزگای كه‌ركووك و كاركردن به ئاراسته‌ی به‌رده‌وامی ئاسایش و هه‌ستكردن به ڕه‌زامه‌ندیی تێ ده‌گه‌ن، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی كه‌ركووك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێك هێنرا، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی بوار له به‌رده‌م به‌شداریكردنی هه‌موو فراكسیۆنه براوه‌كان له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه و هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رییه‌ك به هاوبه‌شی و به‌بێ بڕیاری تاكلایه‌نانه و تاكڕه‌وه‌ی كه ببێته هۆی تێكچوون و ئاڵۆزی سه‌قامگیری شاره‌كه.
لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی یەکگرتوو ده‌ڵێت: تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک، كه له میانی بوونی داوایەکی یاساییەوە سەبارەت بە یاساییبوونییه‌وه بەهۆی ئەو گرفتانەی کە لە پێکهێنانی و پەراوێزخستنی بە ئەنقەست پێکهاتەی تورکمانی له پێكهاته‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه، ڕووی دا، كێشه‌ی له‌سه‌ره، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێنج پله‌ی باڵای دامه‌زراندووه كه بریتین له پێنج یاریده‌ده‌ری پاریزگار، به‌بێ ڕه‌چاوكردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نووسراوه‌ی لیسته‌كه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌ی كردووه سه‌باره‌ت به بوونی داوای یاسایی و ڕاسپارده‌كانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک.
لیسته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لێپرسینەوە لە (ئیدارە)ـی شاره‌كه دەکەن، لەسەر هەموو ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی ده‌بنه هۆی په‌راوێزخستنی سیاسی و ڕه‌چاونه‌كردنی دۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌پاندنی تاكڕه‌وی.
هاوكات لیسته‌كه داوایشی له عێراقییه‌كان كردووه به ڕووی هه‌ر پرس و دۆخێك بوه‌ستنه‌وه، كه ده‌بێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی كه‌ركووك.