عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق رایگەیاند “ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بینه‌وه”.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی له وتاری جه‌ژنی قوربان وتی “زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نج له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی كاردان، ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌باشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ین و له حكومه‌تدا جێیان نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رده‌م بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی دارایی گه‌وره‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نوێیه‌دا خۆمان بگونجێنین و ره‌وتی ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه”.
راشیگەیاند “گرنگیدان به رۆشنبیری هیچ كه‌متر نییه له لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری مادده هۆشبه‌ره‌كان ببینه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بێت”.