لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بەردەوام دەبێت

لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بەردەوام دەبێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، "لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو تا 20 ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت".

حوزه‌یران 1, 2023 12:51
لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، “لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری كرێی بەستنی پێوەری ئاوی دا و بڕیارەكەش تا 21ـى حوزەیرانی 2023 بەردەوام دەبێت”.

ئەوەش هاتووە “بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان یەک ملیۆن و 30 هەزار و 408 هەزار هاوبەشن و ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە 850 هەزار و 330 هاوبەشن. بە گشتی ڕێژەی بەستنی پێوەر تا ئێستا گەیشتووەتە 82% و بڕیاری لێخۆشبوونیش تا 20 ڕۆژی دیكە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “کرێی بەستنی پێوەر لە ناوەندی پارێزگەکان بۆ 20 هەزار دینار داشكێنراوە و لە قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکان و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پێوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو داوا لەو هاوبەشانی ئاو دەكەن كە پێوەریان نییە، تا دەرفەت ماوە سەردانیان بكەن و مامەڵەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەر بكەن”.

En az 10 karakter gerekli