جوتیار عادل: بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • جوتیار عادل: بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە

جوتیار عادل: بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکرێت".

ئایار 30, 2023 15:24
جوتیار عادل: بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە
0

لایک

جوتیار عادل، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەر و کونسوڵی وڵاتان، “ئێمە بەردەوام لەو چوارچێوەیەداین کە پەیامی حکومەت وەک خۆی بگەنینە نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێ و بیانی و رای گشتی”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی لەسەر گەڕی دانووستان و ئاڵانگارییەکانی سەبارەت بەو پێشهاتە سیاسییانەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی هەرێم و بەغدا لە ئارادان، خستەڕوو.

جوتیار عادل راشیگەیاند، جەختیان کردەوە لەوەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەو رێککەوتنە سیاسییەی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی، هەروەها بەردەوامیشە لە گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

گوتەبێژی حکومەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسەکەدا باسی لەوەکرد، ئەوان لەو بڕوایەدان، “حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی نێوانیان جێبەجێ بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، “دۆستەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدان دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەروەها لەگەڵ ئەوەدان ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغداد کراوە، وەک خۆی جێبەجێ بکرێت”.

جوتیار عادل پێی وایە، بەهێزبوونی هەر یەکێک لە حکومەتی عێراق و هەرێم بەهێزبوونی حکومەتەکەی دیکەیە.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هەر یەک لە سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەت لەگەڵ کونسوڵ و نووسینگە و نوێنەرایەتی وڵاتان کۆبوونەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ماددەکانی 13 و 14ـی تایبەیت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و هەروەها گفتوگۆکانی هەولێر و بەغداد لەبارەی شایستە داراییەکان.

En az 10 karakter gerekli