بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

حوزه‌یران 30, 2025 20:54
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا
0

لایک

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەناو شاری کفری بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێم جی لە گەڕەکی ھەواری نوێی شاری کفری، لە پاسکیلسوارێکی داوە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 61 ساڵە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش تەمەنی 18 ساڵە و مۆڵەتی شۆفێری نییە و لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە، تەرمی پیاوەکەش لە پزیشکی دادی کەلارە.

باسی لەوەشکردووە، له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شێواز و هۆكاری رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە ده‌ستیپێكردووه‌.

En az 10 karakter gerekli