فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدەین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدەین

حوزه‌یران 14, 2025 21:41
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدەین
0

لایک

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک لە تورکیا گیری خواردبێت، ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێم. 

لە راگەیەندراوێکدا، فەرمانگەکە دەڵێت، لە قۆناخی یەکەمی ئەو پرۆسەیە توانرا ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان-عێراق دابین بکرێت.

رۆژی شەممە، رێكەوتی 14ـی حوزەیرانی 2025،  وەکو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رایگەیاندووە، 50 کەس بە هاوئاهەنگی و هاوکاری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل- خابوور دەربازی هەرێمی کوردستان-عێراق بوون و تاوەکو شاری هەولێر(ئەربیل) پاسیان بۆ دابین کرابوو.

کارەکە لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەت لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی تورکیا لە پەیوەندی بەردەوام بووین بۆ ئەوەی بە رێگەی وشکانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییە.

هاوكات فەرمانگەکە دەڵێت، “لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی کە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ گیریان خواردووە” ئەو کارەیان کردووە. 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوەشی وتووە، “هەموو هاوڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەڕێتەوە هەرێم، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنج رۆژەیان پێدەدرێت.”

En az 10 karakter gerekli