بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەل کەمێک زیادبوونی خێرایی با، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
راشگەیەندراوە، “سبەی چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆوە دەبینن، ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبنەوە، ماوەی ئەم نزمبوونەوەیەش چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزبونەوەی پلەکانی گەرما پێشبینی کەمبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە “.