وەزیری دەرەوەی تورکیا: خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا: خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە و بە یەکەوە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە".

نیسان 29, 2023 12:55
وەزیری دەرەوەی تورکیا: خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە
0

لایک

مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، “خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە و بە یەکەوە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە”.

چاوشئۆغڵو، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی TRT Haber هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد، دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سوودان هەموو کەسی لە ناخەوە ئازار داوە و رایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەنديی تەلەفۆنی لەگەڵ فەرماندەکانی هەردوو لایەنی شەڕەکەی سوودان کردووە و بیروڕا و هیوای تورکیای پێڕاگەیاندوون و نیوەندگیریی تورکیای خستووەتە بەردەمیان.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، باسی لەوە کرد، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و رژێمی ئەسەد لە سووریا لە مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت و دوای کۆبوونەوەی رووسیا لەگەڵ ئێران و رژێمی ئەسەد ئەوە بابەتی رێککەوتی کۆبوونەوەکە دیاری دەکرێت. وتیشی “ئەگەرێکی گەورە هەیە کە لە ناو 10 رۆژی یەکەمی مانگی ئایار کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە ئەنجامبدرێت”.

چاوشئۆغڵو، راشیگەیاند، “دوای سەقامگیریی سیاسی (لە سووریا)، دەبێت سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە یەکبگرن و زۆر گرنگە هەژموونی تەواو بەدیبهێندرێت. واتا دەبێت پێکهاتەیەکی هەبێت کە بتوانێت رێککەوتنی ئادانا جێبەجێ بکات”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی “ئێمە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین. هەروەها لە نێو عێراقەوە هێرش دەکرێتە سەر تورکیا لەلایەن پەکەکەوە. خۆزگە عێراق پەکەکە بخاتە ناو لیستی تیرۆری خۆیەوە و بە یەکەوە بەرەنگاری تیرۆر ببینەوە”.

En az 10 karakter gerekli