پلاسخارت: فەرمانبەرانی هەرێمیش فەرمانبەری عێراقن و نابێت مووچەکانیان بخرێتە ناو کێشە سیاسییەکانەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پلاسخارت: فەرمانبەرانی هەرێمیش فەرمانبەری عێراقن و نابێت مووچەکانیان بخرێتە ناو کێشە سیاسییەکانەوە

پلاسخارت: فەرمانبەرانی هەرێمیش فەرمانبەری عێراقن و نابێت مووچەکانیان بخرێتە ناو کێشە سیاسییەکانەوە

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023 19:50
پلاسخارت: فەرمانبەرانی هەرێمیش فەرمانبەری عێراقن و نابێت مووچەکانیان بخرێتە ناو کێشە سیاسییەکانەوە
0

لایک

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، پەرەپێدانی ئەرێنی لە چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدی دەکرێت، پێویستە چی دیکە هەڵبژاردنی هەرێم دوانەخرێت چونکە مەترسی لەسەر دیموکراسیەتی هەرێم دروستدەکات، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدادیش پێویستی بە کاری زیاترە و دەشڵێت، “فەرمانبەرانی هەرێمیش فەرمانبەری عێراقن و نابێت مووچەکانیان بخرێتە ناو کێشە سیاسیەکانەوە.”

جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، نزیکەی ساڵێک بەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا رۆیشتوە و چەند هەنگاوێکی گرنگ و بنەمای بەڵیندەرانە جێبەجێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستکەوتەکانی حکومەتی عێراق لە سەقامگیری سیاسی و یاسای بودجە خۆی دەبینێتەوە، لە ئێستاشدا عێراق لە دۆخێکی باشدایە و هەلی زیاتری لە بەردەمدایە، بەڵام هەندێک کات ژینگەی ئەو کۆمارە ئاڵۆز دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق و هەرێم هەوڵێکی جدییان داوە لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانیان، لە ئێستاشدا کاری زیاتر لەسەر ئەو پرسە دەکرێت، هەموو لایەنەکانیش کۆکن لەسەر ئەوەی رێککەوتنی ئەمنی لە نێوان ئێران و عێراق کارێکی گرنگ بووە.

باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە هەوڵی چاڵاککردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە ئامانجی چارەسەرکردنی دۆسیە ئەمنییەکانی سنووری هاوبەش، پشتیوانی تەواوی خۆیان دەردەبڕن.

پلاسخارت ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشهاتی ئەرێنی لەبارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدی دەکرێت، بەڵام پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد پێویستی بە کاری زیاترە، هەروەها پێویستە مووچەی فەرمانبەران لە ناکۆکییە سیاسییەکان دووربخرێتەوە، چونکە فەرمانبەرانی هەرێـمیش لە ریزی فەرمانبەرانی عێراقن.

لە کۆتاییشدا نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، هەڵبژاردنەکانی هەرێم ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە، نابێت دووبارە وادەی پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم بەهۆی کێشە سیاسییە ناوخۆییەکانەوە دوابخرێت، چونکە ئیدارەی ئێستای هەرێم کاربەرێکەرە و لەوانەیە دۆخی دیموکراسیەتی هەرێم بەرەو خراپتر بڕوات.

En az 10 karakter gerekli