ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان-عێراق، پێشوازیى لە محەمەد حیجازى، کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان-عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنىیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵى میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوهی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت