به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دا بارین بە لێزمە دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مام ناوەندی لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (4 -2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات ده‌بێت.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، “سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین دابارین بە لێزمە دەبێت و لە دواینیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (5 -3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 18
هەڵەبجە : 16
زاخۆ :18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22