یەكەمین گەشتی حەج لە عێراقەوە بۆ سعوودیە دەستیپێكرد

یەكەمین گەشتی حەج لە عێراقەوە بۆ سعوودیە دەستیپێكرد

ئایار 8, 2025 11:31
یەكەمین گەشتی حەج لە عێراقەوە بۆ سعوودیە دەستیپێكرد
0

لایک

بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەئەمڕۆوە و لە شەش فڕۆكەخانەوە یەكەم گەشتی زیارەتكارانی عێراق بەرەو سعوودیە ئەنجام دەدرێت.

لەوبارەیەوە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرایكردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ زیارەتكارانی عێراق، لە ئەمڕۆوە لەرێگەی فڕۆكەخانەكانی بەغداد، نەجەف، بەسرە، هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی و کەرکووک گەشتەكان بۆ وڵاتی سعوودییە ئەنجام دەدرێت.


هاوكات راشیگەیاندووە، وەزارەت نوێترین فڕۆکەی بۆ گەشتی زیارەتكاران لە جۆرەكانی بۆینگ 727، دریملاینەر و ئەیرباس 787 ئامادەكردووە، هەروەها ئامادەکاری بۆ زیادکردنی فڕۆکەی دیكە لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان دابینكردووە.


رونیكردووەتەوە، وەزارەتی گواستنەوە ئاسانكاری بۆ ئەو كەسانەی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن كردووە، لەوانە، دابینكردنی هۆڵی تایبەت بۆ چاوەڕوانی، ئاسانکاری چوونە ژوورەوە بۆ ناو فڕۆکەخانەکان، هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی و ژەمی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

En az 10 karakter gerekli