شاندێكی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی ئەمریکا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • شاندێكی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی ئەمریکا دەکات

شاندێكی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی ئەمریکا دەکات

شوبات 5, 2024 22:14
شاندێكی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی ئەمریکا دەکات
0

لایک

شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و ئەمریکا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن گفتوگۆ دەکەن.

سەرۆکایەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان-عێراق ، به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم، به سه‌ردانێك له‌ ئه‌مه‌ريكايه‌ و چەند ديدار و كۆبونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شانده‌كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

باس لەوەشکراوە، به‌ڕێزان فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی هەرێم بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم، له‌ سه‌ردانه‌که‌دا، یاوه‌ریی به‌ڕێز سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان-عێراق ده‌که‌ن.

En az 10 karakter gerekli