کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد گەشتەکانی ‌هەڵپەسارد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد گەشتەکانی ‌هەڵپەسارد

کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد گەشتەکانی ‌هەڵپەسارد

كانونی دووه‌م 25, 2024 21:41
کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد گەشتەکانی ‌هەڵپەسارد
0

لایک

کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد سەرجەم گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەسارد و لیژنەیەکی حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و وردبینی لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە بە تۆمەتی ئاسانکاری بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.

رۆژی پێنجشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2024 کۆمپانیای فڕۆکەوانی فڵای بەغداد لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم گەشتەکانیان بۆ کاتێکی نادیار هەڵپەساردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، لیژنەیەکی حکومەتی عێراق لێکۆڵێنەوە لەگەڵ عەبدولکازم عەلوان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و کارگێڕی کۆمپانیاکەدا دەکات و فڵای بەغداد پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەت دەکات بۆ وردبینیکردن لە بانگەشەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا.

کۆمپانیای فڵای بەغداد ئاشکرایکردووە، بەهۆی سڕکردنی هەژمارە بانکییەکانمانەوە ناتوانین پارەی بلیتی گەشتکردن بۆ گەشتیاران بگەڕێنینەوە و داواکارین حکومەتی عێراق هاوکاریمان بکات و گەشتیاران لە رێگەی کۆمپانیاکانی دیکە بگوازێتەوە.

En az 10 karakter gerekli