فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و هەر ئەمڕۆ .کۆبووونەوەی شاندی باڵای عێراق و تورکیا ئەنجامدەدرێت
لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و عێراق کۆبوونەوە و بڕیارە ئەمڕۆش شاندی هەردوولا، .دوو کۆبوونەوەی باڵای ئەمنیی ئەنجامبدەن
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی لە .فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە و کۆبوونەتەوە
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرە، کۆبوونەوەى شاندی باڵای عێراق .و تورکیا بە سەرۆکایەتیی فوئاد حسێن و هاکان فیدان ئەنجامدەدرێت
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆبوونەوەکە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی “گرووپی پلاندانانی هاوبەشی تورکیا-عێراق”، کە بەشێکە لە “رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەپێناو کاری هاوبەش” کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان لە مانگی نیسان بۆ عێراق واژۆکرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی “میکانیزمی باڵای ئەمنیی” بەڕێوەدەچێت و شاندی بەشداری تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا بریتیدەبن لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا “میت” و مونیر کاراڵئۆغڵو، جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و پێشهاتەکانی ناوچەکە.