ئەمینداری رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی: ستایشی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سوتاندنی قورئان دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمینداری رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی: ستایشی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سوتاندنی قورئان دەکەین

ئەمینداری رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی: ستایشی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سوتاندنی قورئان دەکەین

ئاب 28, 2023 14:43
ئەمینداری رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی: ستایشی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سوتاندنی قورئان دەکەین
0

لایک

لە سەروبەندی سەردانی شاندی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ بەغداد، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ئەمینداری گشتیی رێکخراوەکەدا کۆبوودەوە و بیرۆکەی گۆڕینی ‘نووسینگەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەغداد’ بۆ ‘نوسینگەیەکی هەرێمی’ خستوەتەڕوو، هاوکات ئەمینداری گشتیی رێکخراوەکە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ستایشی ئەو هەڵوێستەی حکومەتی عێراقی کرد کە سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، نواندی.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ حسێن ئیبراهیم تەها، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەغداد، رایگەیاند، “سووتاندنی قورئانی پیرۆز تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکەمان بوو لەگەڵ رێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا، باسەکانی پەیوەست بە ئیسلامۆفۆبیا، بزوتنەوە رەگەزپەرستییەکان و جیاکاریمان تاوتوێ کرد”.

فوئاد حسێن وتیشی، “سووتاندنی قورئانی پیرۆز دیاردەیەکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی هەڵاواردنی ئایینی و جیاوازی کۆمەڵایەتی و هاتنەکایەی ناسەقامگیری”.

ئەوەشی خستەڕو، “لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دیکە و فەراهەمهێنانی میکانیزمێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا خرایەڕوو”.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، “پێویستە رێز لە یاسا و دەستووری وڵاتانی دیکە بگیرێت لەگەڵ پاراستنی ئازادی رادەربڕین، بەڵام سووتاندنی قورئان و کتێبە پیرۆزەکانی دیکە هەرگیز پەیوەست نییە بە ئازادی رادەربڕینەوە”.

فوئاد حسێن لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، “بیرۆکەی پاڵپشتیکردن و پەرەپێدانی نووسینگەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا و بەڕێوەبردنی و گۆڕینی بۆ فەرمانگەیەکی هەرێمی خستەڕوو”، جەختیشیکردەوە لە “بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکان بۆ دەستپێشخەری و پەرەپێدانی چارەسەر بۆ زۆرێک لە کێشەکان گرنگن”.

هاوکات، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، ستایشی هەڵوێستی حکومەتی عێراق کرد سەبارەت بە هەڵوێستیان لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز، لەگەڵ ئەو بانگەوازەی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا خستییەڕو لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوودا، کە رۆڵی کاریگەریی هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانانەدا.

En az 10 karakter gerekli